ع. ع. شەونم

مامۆستا ع.ع.شەونم ناسراوە بە ئەدیب و شاعیر و
ئاواز دانەر و زمانەوان و فۆڵکلۆر پارێز و وەرگێڕ و
شانۆکار و هونەرمەند و  وێنەکێش و خۆش نووس.

بەرهەمەکان لەم شوێنانە دەست دەکەون

ع. ع. شەونم

مامۆستا ع.ع.شەونم ناسراوە بە ئەدیب و شاعیر و
ئاواز دانەر و زمانەوان و فۆڵکلۆر پارێز و وەرگێڕ و
شانۆکار و هونەرمەند و  وێنەکێش و خۆش نووس.

بەرهەمەکان لەم شوێنانە دەست دەکەون

ع.ع.شەونم کێیە؟

(ع).(ع.) دوو پیتی یەکەمی ناوی خۆی و باوکیەتی کە ناوی (عەلی) و (عەبدوڵا)یە و وشەی (شەونم)یش وشەیەکی ئەدەبیە لە ساڵی ١٩٤٣ دا هەڵی بژاردووە وەک نازناوی شیعری بەو نیازەی کە مانای ژیان و هەست و بیری شاعیر بگەیەنێت.

ع.ع.شەونم ئەو زاتە بوو کە لە سەرنجی چاوەکانیدا شتێکت تیا ئەبینی زۆر سەرنج ڕاکێش ئەوەیش ڕاستگۆیی و دڵنیایی و ئاسوودەیی و زیرەکی و قووڵی و بلیمەتی و رۆشنبیری و هێمنی و ژیری و دڵسۆزی و خەمخۆری و بەتەنگەوەبوونی بۆ نەتەوەکەی بوو.  هەستت ئەکرد کەسێکە پشتی پێ ئەبەسترێ ، ئەو قسانەی ئەو ئەیکات لە ئەزموونێکەوە هاتوە و هەڵقوڵاوی ناخێکی قووڵە کە لە خەڵکی تر نابیسرێت. بە مانای وشە کەسێکی داهێنەر بوو.

Ali Shomn was a poet

لە خوارەوە سەردێڕی سەرجەم کارەکانی دانراون:

  1. خاوەنی گەورەترەین دیوانی پەند و شیعری کوردی یە لە جیهاندا کە کۆی 1380 بابەتی شیعریی داناوە لە ٩١٦٧ دێڕ شیعردا خۆی ئەبینێتەوە و لەم شیعرانە 1093 شیعریان پەندە شیعرن. نموونەی ئەم شیعرانە وەک شیعرو ئاوازی نەمری جەژنی نەورۆز کە ئەڵێت:

جەژنە جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە..

بەتیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆزە

هەروەها سەدان شیعری مناڵی وەک (بەبە بەبە بچکۆلە… مەگری مەگری بەرخۆلە)،کە قسە لەگەڵ مناڵی سەر بێشکەو شیرەخۆرە ئەکات و هەر بە گوێ لێبوونی شیعرەکە مناڵ لە گریان ئەوەستێنێت.

  1. خاوەنی گەورەترین فەرهەنگی کوردواتەنی یە لە جیهاندا کە ڕوونکردنەوەو نموونەی بۆ 27260 دەستەواژەی کوردواتەنی کردووە.
  2. خاوەنی گەورەترین فەرهەنگی پەندی پێشینانی کوردە لە جیهاندا کە 6143 پەندی پێشینانی لەخۆ گرتوەو سەرجەمی پەندەکان لێکدانەوەیان بۆ کراوەو نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە.

  3. خاوەنی کۆمەڵێک کاری ناوازەیە لە زمانەوانیدا وەک :
    • داڕشتنەوەی ڕێزمانی زمانی کوردی
    • داڕشتنەوەی ورتەی دەنگە کوردیەکان
    • داڕشتنەوەی دەستووری نووسینی کوردی
  4. خاوەنی دانانی 31 ئاوازە کە 20 لەوانە سروودن و 11 دانەیان گۆرانین، وەک ئەمانەی خوارەوە کە زیاتر لەسەر زاری خەڵک بیستراوە:

گۆرانی (هاتم هاتم.. بەسەربەستی هاتم .. نەمزانی وا گرژو پەسی بێ دەربەسیی هاتم..)

هەروەها گۆرانی (پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە من دیلی پەیمانم..مەمخەرە داوی تەفرە تۆی ئاواتی گیانم)

   6. خاوەنی دانانی هەزاران ووشەی زانستیی کوردیە لەبواری بیرکاری و فیزیاو زانست و جوگرافیادا بە هەزاران ووشەی کوردی داناوە کە لەوەو پێش نەبووە یان بەکار نەهێنراوە.

7. خاوەنی دروستکردنی شانۆیە لە تەختە لە شاری هەڵەبجە و شانۆکاری و دەرهێنانی شانۆو دیکۆر و دەق و ئەکتەرو هەموو پێداویستیەکانی تری شانۆ. وەک شانۆیی (بازرگانی ڤینیسیا)

8.خاوەنی کۆکردنەوەی 1191 مەتەڵی پێشینانە

9.خاوەنی کۆکردنەوەی یاریە فۆڵکلۆریەکان

10.خاوەنی وەرگێڕانی دەیان کتێبە لەوانە (بازرگانی ڤینیسیا) و (هەزارو یەک شەو)و(هاملێت) و(بتهۆڤن)(چل و پێنج یاری)

ژیاننامەی مامۆستا ع.ع. شەونم

خۆی ناوی عەلی عەبدوڵای سۆفی موحەمەدە. لە پێش هەموو شتێکدا بە شاعیر ناسراوە ئینجا بە شاعیری مناڵ، هەروەها لە ئاواز دانان و وێنە کێشان و شانۆدا دەستی هەبوە. لە ساڵی ١٩٢٥ دا لە شاری هەڵەبجە لە گەڕەکی پاشا لە خێزانێکی مامناوەندی لە داراییدا و باڵا لە ڕۆشنبیریدا هاتۆتە دنیاوە. لە١٠-١٠-٢٠٢٠  دا کۆچی یەکجارەکی کردوە.

لە ساڵی ٢٠٢١ دا دیوانی بڵاو بۆتەوە و لەئێستادا لە سولەیمانی و هەولێر لەم شوێنانە دەست ئەکەوێت

باوکی ناوی عەبدوڵای سۆفی موحەمەد بوە، ئەو پیاوەی کە خۆی خۆی فێری نوسین و خوێندنەوە کردوە و بە هۆی ئەوەشەوە توانیویەتی وەک کارمەند لە دادگا دامەزرێت بە پلەی (موباشیری مەحکەمە). لە ساڵی ١٨٩٦ دا لەدایک بوە و لە ١٩٥٦ دا کۆچی دوایی کردوە.

دایکی ناوی فاتمەی حاجی حسەین ی فەقێ مەحمودی هەمەوەنی بوە،  ژنی ماڵ بوە، بەڵام زۆر ڕۆشنبیر بووە.

برایەک و چوار خوشکی هەبوە بە ناوی (ساڵح و شەمسە و گوڵعوزار و گێسیا و قومری) ەوە.

ساڵح خۆی و ژنەکەی و تاقە کوڕەکەیان لە ساڵی ١٩٨٨ دا لە کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا بە خاوو خێزانەوە شەهید بوون.شەمسە ساڵی 2015دا کۆچی دوایی کرد، گوڵعوزار ساڵی ٢٠١٨، قومری ساڵی ٢٠٢١.

مامۆستا ع.ع.شەونم ساڵی ١٩٥٧ ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە و بوون بە خاوەنی حەوت مناڵ بە ناوی (پەیام و پەیبەر و پەیجۆر و پاکۆ و باوان و بەریان)ەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ خێزانەکەی کۆچی دوایی کردوە.

مامۆستا هەر لە تەمەنی پێنج شەش ساڵانەوە دراوەتە بەر خوێندنی حوجرە لە مزگەوتی پاشا لای مامۆستا شێخ موحەمەدی شەشکی و دواتریش لای مامۆستا سەی ئەمین (کە مامۆستایەکی زۆر زانا بوە). لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بە زۆری خۆی ئەچێت بۆ قوتابخانەو خۆی داخڵ ئەکات.

هەموو ساڵەکانی سەرەتایی بە یەکەمی قوتابخانەکەی بڕیوە و لە پۆلی شەشی بەکەلۆری سەرەتاییشدا یەکەمی هەموو لیوای سولەیمانی ئەبێت (واتە یەکەمی پارێزگای سولەیمانی) .

دوای خوێندنی سەرەتایی ئەچێتە دار موعەلیمینی ڕیفی لە بەغداد و لە پاش پێنج ساڵ ئەبێتە مامۆستای سەرەتایی.

لە قوتابخانەی بیارە و هەڵەبجە و موبڕە و شامیە و غەمماس و سەیسایەق و بەغداد  و سولەیمانیدا مامۆستایی کردوە. لە ساڵی ١٩٧٢ دا کراوە بە سەرپەرشتیاری  ئەدەب و ڕۆشنبیری پەروەردە لە چالاکی قوتابخانەکان. لە ساڵی ١٩٨٠ دا لەسەر داوای خۆی خانە نشین ئەبێت. هۆکاری داواکردنی بۆ خانە نشین بوون بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە سەدام لە ساڵی ١٩٨٠ دا شەڕی ئێران و عێراقی هەڵگیرساند،  داوای بەرهەمیان لە مامۆستا ئەکرد بۆ خزمەتی شەڕەکە (کە ناوی نابوو قادسیەی دووەم)، مامۆستایش بۆ ئەوەی خزمەتی ڕژێمی بەعس و سەدام نەکات ، هات خۆی خانەنشین کرد.

دەستپێکی کارەکانی مامۆستا:

لە ساڵی ١٩٤٣دا بۆ یەکەم جار لە تەمەنی (١٨) ساڵیدا یەکەم شیعری لە گۆڤاری (گەلاوێژ)دا بڵاو کردەوە کە ئەویش شیعری (ئەی دڵ بەهارە)بوو.

مامۆستا لە نۆ قۆناغدا نۆ بەرهەمی پێشکەش کردوە کە وەرگێرانی گەورەی کردوە لە مێژووی کوردا ، ئەوانەش:

یەکەم: لە تەمەنی سی ساڵیدا واتە لە ساڵی ١٩٥٥ دا چەن گۆرانیەکی دڵداری دانا کە لەوانە تەنها دوانیان بە دەنگی کاک عومەر ڕەزا بڵاو بونەتەوە ئەوانیش (هاتم هاتم و پەڵپ و بیانوم پێ مەگرە) یە بەڵام چەن گۆرانی تر هەر وا لەسەر شریتی بەکرە تۆمار کراون و تا ئەمڕۆ بڵاو نەکراونەتەوە ئەوانەش (ئاوازێ توخوا کاکەی شمشاڵ ژەن ، خواحافیز ناتناسم ، ئاواتم تۆی هیوام هەر تۆی ، ئەی ئەمە تۆی ڕۆژباش). ئەم ئاوازانە شۆڕشێکی تازەگەریان بەرپاکرد لە بواری ئاواز داناندا چونکە ئاوازەکان تازە بون و زۆر بەسۆز و کاریگەر بون لەسەر هەست و هۆش، لەوەوپێش هیچ هونەرمەندێک ئەو کارەی نەکردبوو، بۆیە ئەوە بوو بە ڕێچکەیەک بۆ دانانی ئاوازی تازە لەسەر بناغەی ڕەسەنی کوردی. دوای ئەوە ئیتر هونەرماندان دەستیان کرد بە دانانی ئاوازی تازە، ، کەواتە ئەو لەو بوارەدا هەنگاوی سەرەتای ناوە و پێشەنگ بوە.

دووەم: هەر لەو ساڵە دا ولەشاری هەڵەبجەدا شانۆگەری بازرگانی ڤینیسیا ی پێشکەش کرد لەوەرگێڕانی خۆی و بەدەستە ڕەنگینەکانی لە تەختە شانۆیەکی دروست کرد وەکو ئەو شانۆیەی لە وەختی خۆیدا لە دار موعەلیمین دیبوی، بە هەمان شێوە پەردەی بۆ کرد لە بە پەت و بەکرە بکرێتەوە و داخرێ. هەروەها ئەرکی دیکۆر کێشان و جل دورین و ئارایش و دەرهێنانی لە ئەستۆ گرت.

سێیەم: ساڵی ١٩٦٢ سروودە بەناوبانگەکەی نەورۆزی دانا (بە شیعرو ئاوازەوە) ئەو سرودەی کە ئەڵێ:

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە

بە تیشکی ئاگـــــــــــر ئەنوسم جــــــــــــەژنە پیـــــــــــرۆزە

چوارەم: ساڵی ١٩٦٦ نامیلکەی جریوەی بڵاو کردەوە کە شیعری تیادایە بۆ مناڵ. ئەو شیعرانە بوون بە هەوێن بۆ دانانی شیعری نوێ بۆ مناڵ چونکە بابەتەکانی زۆر سادە و ساکار بون بەڵام بە فیکر و مانا هەتا بڵێی قووڵ بوون.

پێنجەم: لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئۆپەرێتی کەژاوەی مێژووی دانا بۆ چالاکی قوتابخانەکان، ئەو ئۆپەرێتە لە نیو سەعاتدا هەموو مێژووی کورد و سەکەوتنەکانی و دەردەکانی و چارەسەرەکانی و ئاواتەکانی ئەخاتە ڕوو، ئەم ئۆپەرێتە بناغەیە بۆ ئامادە کردنی میللەت بۆ بینا کردنی دەوڵەت.

ئەم ئۆپەرێتە لە ساڵی ١٩٧٦ دا پێشکەش کرا، پلەی یەکەمی وەرگرت لەناو هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.

شەشەم: لەسەر تەلەفزیۆنی تەئمیم لە کەرکوک چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کرا، لەو چاوپێکەوتنەدا شیعرە بەناوبانگە کاریگەرەکەی (نامەیەکی کۆتایی نەهاتوو بۆ حەزرەتی نالی)ی خوێندەوە کە تیایدا بۆمبا بەڕوی بەعسی داگیرکەردا ئەتەقێنێ.

حەوتەم: بەرهەمێکی سەمەرە و سەرسوڕهێنەری بڵاو کردەوە ئەویش (فەرهەنگی کوردواتەنی) بوو لەم فەرهەنگەدا ٢٧٢٦٠ دەستەواژەی کوردواتەنی ڕیز کراوەو مانای لێکدراوەتەوە و نمونەی بۆ هێنراوەتەوە لە ڕستەدا. ئەم کارە بە گەورەترین فەرهەنگی کورواتەنی ئەژمار ئەکرێت لە جیهاندا.

هەشت: بڵاو کردنەوەی دیوانی پەندو شیعری قوتابخانەی ع.ع.شەونم کە بە گەورەتری دیوانی شیعری زمانی کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا کە لە ساڵی 2021 دا بە چاپ گەیەنرا لە لایەن بنەماڵەکەیەوە ، کە پێک هاتووە لە 1346 لاپەڕە، کە کۆی 1380 بابەتی شیعریی لەخۆ گرتوە لە ٩١٦٧ دێڕ شیعردا و لەم شیعرانە 1093 شیعریان پەندە شیعرن.

نۆهەم: فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد ، ئەم فەرهەنگە بە گەورەترین فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد لە جیهاندا ئەژمار ئەکرێت کە 6143 پەندی پێشینانی لەخۆ گرتوەو سەرجەمی پەندەکان لێکدانەوەیان بۆ کراوەو نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە.

ئەم فەرهەنگە بەری ڕەنجی 80 ساڵ لە تەمەنی دانەر مامۆستا ع.ع.شەونمە کە لەتەمەنی 15 ساڵیەوە دەستی کردوە بە کۆکردنەوەی پەند تا کۆتایی تەمەنی لە 95 ساڵیدا.

بوارەکانی کارکردنی

بوارەکانی کارکردن

مامۆستا ع.ع.شەونم لە هەردوو بواری ئەدەبی و هونەریدا کاری کردووە.

بەرهەمە ئەدەبیەکان:

  1. شیعری مناڵ و نەتەوایەتی و دڵداری و کۆمەڵایەتی و پەندە شیعر.
  2. زمانەوانی:
  • داڕشتنەوەی ڕێزمانی زمانی کوردی.
  • داڕشتنەوەی ورتەی دەنگە کوردیەکان.
  • داڕشتنەوەی دەستووری نووسینی زمانی کوردی.
  1. خاوەنی دانانی هەزاران ووشەی زانستیی کوردییە بۆ کتێبەکانی مەنهەجی قۆناغی سەرەتایی و ناوندی و ئامادەیی بە تایبەتی لە وانەی بیرکاری و فیزیاو زانست و جوگرافیادا بە هەزاران ووشەی کوردی داناوە کە لەوەو پێش بوونی نەبووە وەک (بازنە و چەق و لوولەک و قووچەک و ڕووبەر و قەبارە و ڕوتەخت و سێگۆشەو چوارگۆشەو لاکێشەو شەش پاڵوو لێکەوت و جێکەوت و هاوجێ و تەریب و لاتەریب و داتاشراوەو تەواوکاری و گڕکان و پەنگەڵان و …هتد)
  1. فۆڵکلۆر:
  • کۆکردنەوەی 27260 دەستەواژەی کوردواتەنی (ئیدیۆم)(idiom) لە فەرهەنگی کورد واتەنی دا لەگەڵ لێکدانەوەیان و هێنانەوەی چەندین نموونە بۆ هەریەکێکیان.
  • کۆکردنەوەی 1191 مەتەڵی پێشینان.
  • کۆکردنەوەی 6143 پەندی پێشینان و لێکدانەوەیان و هێنانەوەی نموونە بۆ پەندەکان.
  1. وەرگێڕان:

وەرگێڕانی چەندین کتێب لەوانە:

  • بازرگانی ڤینیسیا)/شکسپیر
  • هەزارو یەک شەو/سندباد
  • هاملێت/شکسپیر
  • ژیانی بیتهۆڤن/
  • چل و پێنج یاری
  • بەشی یەکەمی چیرۆکی ئەلف لەیلەو لەیلە. بە شیعرەکانیشیەوە.
  • کتێبی ماتماتیک و جیاکاری و شیکار و بەرجەستەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستا عبدولواحید صابر
  • جوگرافیای پۆلی ٢ ی ناوەندی

بەرهەمە هونەریەکان:

  1. ئاواز دانان:

ئاواز دانان بۆ 20 سرود و 11 گۆرانی کە هەر خۆی شیعرەکانیشی داناون.

وەک سروودی جەژنی نەورۆز  -گۆرانیەکانی هاتم هاتم – ئاوازی توخوا  کاکی شمشال ژەن-پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە- خوا حافیز ناتناسم-خۆشە سەیرانی ڕۆژی بەهاران- ئاواتم تۆی هیوام هەر تۆی- کچە جوانەکەی ئۆرزدی-شەش پەریەکەی ڕێی سەفەرم- جوانە کوخ و دەوار – ڕۆژباش چاوەکەم ئەی هەناوەکەم-وادیارە دەنگی جیاییە -گەردوون.

ئۆپەرێتەکان-سروودەکان وەک (شنگال -ئاڵای کوردستان – فیدراڵی – هەڵەبجە – سەربەستی-…)

  1. شانۆکاری

یەکەم کەس بووە کە شانۆکاری بردۆتە هەڵەبجە و شانۆگەری بازرگانی ڤینیسیای پێشکەش کردوە دروست کردنی سەکۆو دارتاشی و نیگارکێشی دیکۆرەکان ودرومانی جلی ئەکتەرەکان و دەرهێنانی و مکیاج و پێشکەش کردن .

  1. وێنەکێشان

چەندین وێنەی کێشاوە -لەوانە – وێنەی عەبابەیلێی کێشاوە لەسەر دیواری قوتابخانە -وێنەی هاوسەرەکەی و وێنەی شێخ حوسامەدین کوڕی شێخ عەلادینی بیارەی بە دەست کێشاوە.رەسمی توزیحی لەشی مرۆڤ بۆ دەرسی زانست (ئەشیاو سحە)(الاشیاء و الصحة) بە بۆچونی خۆی بۆ شێوەکەی تا تەلەبەکان باشتر تێ بگەن لەسەر دیواری قوتابخانەی هەڵەبجە کێشاوە.

تابلۆی ئافرەتێک بە جلێکی تەنکەوە کە بەسەر جلێکی تردا لەبەری کردوە.

  1. خۆش نووسی

خۆش نووسی زانیوە لە هەر حەوت جۆرەکەی نووسیندا زۆر بە چاکی و کارامەیی بەکاری هێناوە.

  1. بەرنامەی ڕادیۆیی:

ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبی فۆڵکلۆر (idiom)بۆ کۆی ماوەی سێ ساڵ لە ڕادیۆی کوردی بەغاوە بە هاوکاری پەیامی کچی و پاکۆی کوڕی.

بەرهەمە بڵاوکراوەکان

بەرهەمە بڵاوکراوەکان

  1. فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد لە زنجیرەی بەرهەمەکانی ع.ع.شەونم

ئەم فەرهەنگە بە گەورەترین فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد لە جیهاندا ئەژمار ئەکرێت کە 6143 پەندی پێشینانی لەخۆ گرتوەو سەرجەمی پەندەکان لێکدانەوەیان بۆ کراوەو نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە.

ئەم فەرهەنگە بەری ڕەنجی 80 ساڵ لە تەمەنی دانەر مامۆستا ع.ع.شەونمە کە لەتەمەنی 15 ساڵیەوە دەستی کردوە بە کۆکردنەوەی پەند تا کۆتایی تەمەنی لە 95 ساڵیدا.

   2- دیوانی ع.ع. شەونم /کۆی سەرجەمی بەرهەمە شیعریەکانی/ لە ساڵی 2021 دا بە چاپ گەیەنرا لە لایەن بنەماڵەکەیەوە ، کە پێک هاتووە لە 1346 لاپەڕەو بە گەورەترین دیوانی شیعری کوردی دا ئەنرێت لە جیهاندا کە کۆی 1380 بابەتی شیعریی لەخۆ گرتوە لە ٩١٦٧ دێڕ شیعردا و لەم شیعرانە 1093 شیعریان پەندە شیعرن.

   3-فەرهەنگی کوردواتەنی (لە دە بەرگدا خۆی بینیوەتەوە) /ساڵی ٢٠٢٠ بە چاپ گەیەنراوە لەلایەن بەڕێز (کاک فاروقی مەلا مستەفاوە / کە دەزگای دواڕۆژی بۆ تەرخان کرد تا بەتەواوەتی هەمووی هەڵەچنین کردەوە بۆ جاری کۆتایی و بەچاپی گەیاند) وە پێک هاتووە لە 5500 لاپەڕە.

4-پیران و پەندیار /ساڵی 2010

5- دیوانی شارەزوری /ساڵی ٢٠٠٧
6- سەلکە و پەلکە و قەباڵەی ڕێوی و گورگ و بزن (چەن نامیلکەیەکی شیعرین بۆ مناڵ) ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ دەرچوون لەگەڵ کۆتر و بۆق
7-مەتەڵی کودەواری ساڵی ٢٠٠١ (بەشێکی کەم لە مەتەڵەکان لەم بەرگەدا دەرچووە)
8- جریوە (٣) شیعر بۆ مناڵ ساڵی ٢٠٠٠
9-جریوە (٢) شیعر بۆ مناڵ ساڵی ١٩٨٤
10-جریوە (١) شیعر بۆ مناڵ ساڵی ١٩٦٦
11-سەرنجێک لە دەروازەی فۆڵکلۆری کوردەوە / ساڵی 1961

12-چەندین ستول لە ڕۆژنامەکاندا بۆ بڵاو کردنەوەی کوردواتەنی و بابەتی جیاوازی تر.
13-چەندین بەرنامەی هەفتانە لە ڕادیۆدا کە لە هەریەکێکیاندا بەشێک لە بەرهەمەکانی تیا بڵاو کردۆتەوە.

ئاوازی ئەو سروودانەی کە مامۆستا ع.ع.شەونم خۆی دایناون:

ئاوازی ئەم شیعرانە لە لایەن مامۆستاوە دانراوە و لە دیوانەکەیدا نۆتەکانیان بڵاو کراونەتەوە:

١- جەژنی نەورۆز (نەورۆز)
٢- عەبدول کەریم
٣- چواردەی گەلاوێژ
٤- خەبات
٥- بۆ پێشەوە
٦- کەشاف
٧- جوتیار
٨- وا لە ڕووباری شەوا خونچەی هیوا
٩- ئێمە کچانین
١٠- نەورۆز بە ماتی هاتەوە
١١- بارەگای قوربانی
١٢- هەڵەبجە
١٣- سەربەستی
١٤- فیدراڵی
١٥- ئاڵای کوردستان
١٦- قوتابخانەی گەشە
١٧- پایتەختی ڕۆشنبیری
١٨- باوک و پێشمەرگە
١٩- شنگال
٢٠- کۆبانێ

ئاوازی ئەو گۆرانیانەی کە مامۆستا ع.ع.شەونم خۆی دایناون:

١- هاتم هاتم (ئاوازی مامۆستا ع.ع.شەونم)
٢- پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە (ئاوازی ع.ع.شەونم)
٣- ئاوازێ توخوا کاکەی شمشاڵ ژەن (ئاوازی ع.ع.شەونم)
٤- خواحافیز ناتناسم (ئاوازی ع.ع.شەونم)
٥- ئاواتم تۆی هیوام هەر تۆی (ئاوازی ع.ع.شەونم)
٦- ئەی ئەمە تۆی ڕۆژباش (ئاوازی بێگانە)
٧- جوانە کوخ و دەوار (ئاوازی ع.ع.شەونم)
8- کچە جوانەکەی ئۆرزدی(ئاوازی ع.ع.شەونم)
٩- شەش پەریەکەی ڕێی سەفەرم (ئاوازی ع.ع.شەونم)
١٠- ئەدەبی فۆڵکلۆر(ئاوازی ع.ع.شەونم)
١١- گەردون  (ئاوازی ع.ع.شەونم)

ئەو بەرهەمانەی کە شیعرەکانیان لە لایەن مامۆستا ع.ع.شەونمەوە دانراون و هونەرمەندانی تر ئاوازیان بۆ داناون:

  1. گۆرانی هەڵپەڕکێیە زەماوەندە (ئاوازی فۆڵکلۆر)
  2. گۆرانی ڕۆژباش چاوەکەم (ئاوازی ولیەم یۆحەننا)
  3. گۆرانی بەهارە وا بەهارە (ئاوازی خالید سەرکار)
  4. سرودی وەرزشی جیهانی (ئاوازەکەی جیهانیە)
  5. ئۆپەرێتی کەژاوەی مێژوو (مامۆستا ولیەم یۆحەنا و مامۆستا خالید سەرکار و مامۆستا فەڕەنسیس داود)
  6. ئۆپەرێتی ئاگری شەڕ (مامۆستا نامدار قەرەداغی)
  7. ئۆپەرێتی ڕوبار(مامۆستا نامدار قەرەداغی)
  8. گۆرانی دەرگا (نەزانراوە کێ ئاوازەکەی داناوە، ئەگەر هەرکەس خاوەندارێتیەکەی ئەزانێت تکایە ئاگادارمان بکاتەوە لەڕێی ئەو ئیمێڵ و تەلەفۆنانەی کە لەم سایتەدا دانراون)

ئەو گۆرانیانەی کە بۆ مناڵن و شیعرەکانیان لە لایەن مامۆستا ع.ع.شەونمەوە دانراون و هونەرمەندانی تر ئاوازیان بۆ داناون:

1-چۆلەکە              (ئاوازی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی)
2- بەبە                  (ئاوازی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی)
3- جۆلانە              (ئاوازی مامۆستا خالید سەرکار)
4- مامەی کۆڵان      (ئاوازی مامۆستا خالید سەرکار)
5- باخچە               (ئاوازی مامۆستا خالید سەرکار)
6- هەنگە پچکۆلە    (ئاوازی مامۆستا خالید سەرکار)
7- یاری                 (ئاوازی مامۆستا سەباح موحەمەد ئەمین)

ئاوازە بڵاو کراوەکان

سروود

  1. جەژنی نەورۆز
  2. شنگال

گۆرانی

  1. هاتم هاتم
  2. پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە

بەرهەمە بڵاونەکراوەکان

یەکەم/ کتێبە بڵاو نەکراوەکان

  1. داڕشتنەوەی ڕێزمانی زمانی کوردی.
  2. داڕشتنەوەی ورتەی دەنگە کوردیەکان.
  3. داڕشتنەوەی دەستووری نووسینی زمانی کوردی
  4. یاریە فۆڵکلۆریەکانی کورد
  5. مەتەڵی پێشینان 1191 مەتەڵی پێشینان.
  6. چل و پێنج یاری وەرگێڕڕاو.
  7. بەشی یەکەمی ئەلف لەیلە و لەیلە بە شیعرەکانیەوە (لە عەرەبیەوە وەریگێڕاوەتە سەر کوردی)
  8. شانۆگەری بازرگانی ڤینیسیا و شانۆگەری هاملێت (ئەم دوانەی لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوە)
  • دانانی چیرۆکی نوهاد و دوو کورتە چیرۆکی ڕادیۆیی تر (هەردوکیان لە رادیۆدا بڵاوکراونەتەوە)، کە بۆ لافاوەکەی سلێمانی ساڵی 1957داینا و لە ڕادیۆدا بڵاو کرایەوە لەگەڵ چەند کورتە چیرۆکێکی تر.

دووەم/ ئاوازە بڵاونەکراوەکان

ئاوازی گۆرانیە بڵاو نەکراوەکان

  1. خواحافیز ناتناسم (ئاوازی ع.ع.شەونم)
  2. ئاواتم تۆی هیوام هەر تۆی (ئاوازی ع.ع.شەونم)
  3. ئای ئەمە تۆی ڕۆژباش (ئاوازی بێگانە)
  4. جوانە کوخ و دەوار (ئاوازی ع.ع.شەونم)
  5. کچە جوانەکەی ئۆرزدی(ئاوازی ع.ع.شەونم)
  6. شەش پەریەکەی ڕێی سەفەرم (ئاوازی ع.ع.شەونم)
  7. ئەدەبی فۆڵکلۆر(ئاوازی ع.ع.شەونم)
  8. گەردون (ئاوازی ع.ع.شەونم)

ئاوازی سروودە بڵاو نەکراوەکان

  1. عەبدول کەریم
  2. چواردەی گەلاوێژ
  3. خەبات
  4. بۆ پێشەوە
  5. کەشاف
  6. جوتیار
  7. وا لە ڕووباری شەوا خونچەی هیوا
  8. ئێمە کچانین
  9. نەورۆز بە ماتی هاتەوە
  10. بارەگای قوربانی
  11. هەڵەبجە
  12. سەربەستی
  13. فیدراڵی
  14. ئاڵای کوردستان
  15. قوتابخانەی گەشە
  16. پایتەختی ڕۆشنبیری
  17. باوک و پێشمەرگە
  18. کۆبانێ

دەستکەوتنی بەرهەمەکان

ناونیشانی دەستکەوتنی بەرهەمەکان

بەرهەمە بڵاوکراوەکانی لەم شوێنانە دەست ئەکەون:    (www.kurdwatanee.org)    لەگەڵ alishawnim.com))

 

گەیاندن: هەیە بۆ ناوشاری سلێمانی و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەوە و دەرەوەی  عێراق لە ڕێی تەلەفۆنی ژمارە ( 07704546964 – 07701965547 – 07501587140)ەوە.

·         سلێمانی:

1.        کتێبخانەی یادگار / جادەی پیرەمێرد (07701542978)

2.         کتێبخانەی ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند/ تەلاری کاسۆمۆڵ /نهۆمی دووەم /دوکانی ژمارە 41/ (07709309121)

3.        کتێبخانەی ئاوات / جادەی پیرەمێرد / 07708998825

4.        کتێبخانەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی /جادەی پیرەمێرد.

5.        کتێبخانەی ڕۆمان (ڕۆمان بوک ستۆر) /جادەی مەولەوی / تەلاری سیروانی نوێ نهۆمی سێهەم / 07702220332

6.        ناوەندی ڕۆشنبیری سایە /جادەی پیرەمێرد / 07512460583

7.        کۆشکی مامۆستا عباس لە سەرا  / 07701447141

8.        کۆشکی ڕیبین لە سەرا / 07705047955

9.        کۆشکی مامۆستا عبدالله لە سەرا / کۆشکی ژمارە 82 /  07701942815

o      هەڵەبجە: کتێبخانەی هەژار موکریانی (07501173921)

o      کەلار : کتێبخانەی خاک (07701266914)

o      ڕانیە: کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی / شەقامی گشتی تەنیشت بیتوین مۆڵ / 07701580442-07501123555-07501199844

o      قەڵادزێ: کتێبخانەی جودی / ناو بازار / تەنیشت بانق / 07701214194-07507305023

o      چوارقوڕنە: کتێبخانەی ڕەهەندە / شەققامی گشتی / ناو بازاڕ بەرامبەر چاپخانەی خورشید/ 07718335040 / 07511528736

 

  • هەولێر:    

 1. کتێبخانەی هەڤاڵ بوک ستۆر (Hevel Bookstore) ت: 07505362000   ناونیشان: هەولێر /شەقامی برایەتی  ئیمێڵ:  

[email protected]   سایت: www.hevelbookstore.com

2 . کتێبخانەی فێربوون /نزیک قەڵا / بازاڕی کتێب فرۆشان / 07504613316

 3 . کتێبخانەی ئەمازۆن / ئازادی / 07504635836

o      کۆیە: کتێبخانەی هەژار / شەقامی گشتی / ناو بازاڕ بەرامبەر کەبابخانەی برایان/ 07701549050-07501549050

o      سۆران:

o                     1.کتێبخانەی ئەحمەدی خانی (کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی) / شەقامی گشتی / ناو بازاڕ بەرامبەر یاریگا / 07504524777

o                     2.ناوەندی مێخەک / شەقامی گشتی / ناو بازاڕ بەرامبەر یاریگاو بەرامبەر (کۆمەڵگەی فەرهەنگی ئەحمەدی خانی)  / 07504145250

o      هەریر: پەڕاوگەی هاوژین / شەقامی گشتی / ناو بازاڕ بەرامبەر قەسابەکان/ 07504483585-07824483585

o      ڕەواندوز: کتێبخانەی شێرکۆ / شەقامی گشتی / بازاڕ بەرامبەر تیم مارت/ 07504569833 -07824569833

·         دهۆک:

1.کتێبخانەی جزیری /جادەی کاوە / 07504588806

2. کتێبخانەی گازی / 07504179945

·          تێبینی: دەربەندیخان و کفری و چەمچەماڵ : جاری بۆیان نەچووە.