گالەری

مەراسیمی رێزلێنانی شاعیر(ع.ع.شەونم) بە هەڵکۆڵینی پەیکەربۆی لەلایەن لیژنه‌ی باڵای یادكردنه‌وە‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز لەپای دانانی شیعرو ئاوازی سروودی جەژنی نەورۆز
ڕۆژی ٣١/٣/٢٠١٨

ناونانی باخچەیەک لە لایەن شارەوانی هەڵەبجەوە بە ناوی مامۆستا (ع.ع.شەونم)ەوە.

ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری/بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شیعرەوە ڕێزی لە چەندکەسایەتیەک گرت، بە مامۆستا دەست کرا بە مەراسیمەکە ڕۆژی ٦ / نیسان / ٢٠٠٩

ڕێزلێنانی ع.ع.شەونم لەگەڵ ٥٠ مامۆستای بە ئەزموون

ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم لەگەڵ ٥٠ مامۆستای بە ئەزموونی شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی ٢٦ / ١٢ / ٢٠١٥ دا بە بۆنەی دەرکردنی کتێبی (ئینسایکلۆپیدیای کوردستان)ەوە. ئەم مەراسیمە لەشاری سلێمانی لە هۆڵی ئۆسکار بەڕێوەچوو، بەڕێز خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) بە یاوەری بەڕێزان وەزیری پەروەردەو وەزیری تەندروستی و بەڕێز عومەرفەتاح و چەندین بەرپرسی حکومی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی پێیان

مەراسیمی ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم

مەراسیمی ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم و ٩ کەسایەتی تر شاری سلێمانی بە بۆنەی ٢٢٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیەوە ڕۆژی 20 تشرینی دووەم 2013.

ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کوردەوە

 ڕۆژی 8 / کانوونی یەکەم 2010.

ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم لە لایەن سەنتەری تواناسازی مامۆستایانەوە

بە هاوکاری ڕێکخراوە دیموکراتیەکان لە ڕۆژی جیهانی مناڵاندا ڕۆژی ٣٠ / مایس / ٢٠١٢

ڕێزلێنانی مامۆستا ع.ع.شەونم لە لایەن مامۆستایانی پیشەیی کوردستانەوە/سلێمانی ڕۆژی ٢١ / تەموز / ٢٠٠٩

مامۆستا ع.ع.شەونم لە بەرنامەی (وێنەکانی دوێنێ) لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردسات ڕۆژی 12 / مایس / ٢٠١٢

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ مامۆستا ع.ع.شەونم لە لایەن کەناڵی گەلی کوردستانەوە لەبەرنامەی (دیداری وێژەیی) ڕۆژی ١٣/ کانوونی دووەم/٢٠١٥

چاوپێکەوتنی مامۆستا ع.ع.شەونم لە بەرنامەی (کەشماڵ)دا لەلایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی نەورۆزەوە

شەوی ١٨ / حزیران/ ٢٠١٥ مامۆستا ع.ع.شەونم بووە میوانی گشت ماڵیک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی نەورۆزەوە (Nawroz Tv)، چەند گفتوگۆیەکی لەگەڵ کرا  سەبارەت بە کارە ئەدەبی زمانەوانی فۆڵکلۆری و هونەریەکانی.

دیداری هونەرمەند بەڕێز کاک جیهان ئیبراهیم ئەحمەد خەیات

بەبۆنەی تۆمار کردنی سروودی (شنگال) ەوە.کە مامۆستا شیعرو ئاوازی بۆ داناو بەڕێز کاک جیهانیش بە خۆبەخشانە بەدەنگی خۆی تۆماری کرد و بڵاوی کردەوە.

وێنەی بەدەستکێشراو

وێنەی خاتوو (زەهرەی ئیبراهیم بەگی فەتاح بەگی بابان) لە ساڵی 1945 دا واتە لە تەمەنی 20 ساڵیدا ئەم وێنەیەی کێشاوە بەدەستی خۆی کاتێک تازە بە تازە لە گرانەتا چاک بۆتەوە و لە ساڵی 1957 دا بۆتە هاوسەری

وێنەی مامۆستا ع.ع.شەونم لەلایەن کوڕەزای (پرشە پەیجۆر ع.ع.شەونم) کێشرا لە تەمەنی 18 ساڵیدا

مەراسیمی چلەی ماتەمینی و لادانی پەردە لەسەر پەیکەری ئەدیب و شاعیر و نووسەرو زمانەوان و هونەرمەند مامۆستا ع.ع.شەونم