بوارەکانی کارکردنی ع. ع. شەونم

ئەو بوارانەی ع. ع. شەونم کاری تێدا کردووە

شیعری مناڵان و نەتەوایەتی و دڵداری و پەندە شیعر.

دانانی ئاواز بۆ ٢٥ سرود و ٥ گۆرانی.

  • داڕشتنەوەی ڕێزمانی زمانی کوردی
  • داڕشتنەوەی ورتەی دەنگەکان
  • داڕشتنەوەی دەستووری نووسینی زمانی کوردی
  • خاوەنی دانانی هەزاران ووشەی زانستیی کوردییە بۆ کتێبەکانی مەنهەجی قۆناغی سەرەتایی و ناوندی و ئامادەیی بە تایبەتی لە وانەی بیرکاری و فیزیاو زانست و جوگرافیادا بە هەزاران ووشەی کوردی داناوە کە لەوەو پێش بوونی نەبووە وەک (بازنە و چەق و لوولەک و قووچەک و ڕووبەر و قەبارە و ڕوتەخت و سێگۆشەو چوارگۆشەو لاکێشەو شەش پاڵوو لێکەوت و جێکەوت و هاوجێ و تەریب و لاتەریب و داتاشراوەو تەواوکاری و گڕکان و پەنگەڵان و …هتد)

 

  • کۆکردنەوەی 27500 دەستەواژەی کوردواتەنی (ئیدیۆم)(idiom) لە فەرهەنگی کورد واتەنی دا لەگەڵ لێکدانەوەیان و هێنانەوەی چەندین نموونە بۆ هەریەکێکیان
  • کۆکردنەوەی 1300 مەتەڵی پێشینان
  • کۆکردنەوەی 3000 پەندی پێشینان و لێکدانەوەیان و هێنانەوەی نموونە بۆ پەندەکان
  • کۆکردنەوەی یاریە فۆڵکلۆریەکان

وەرگێڕانی چەندین کتێب لەوانە:

  • (بازرگانی ڤینیسیا) /شکسپیر
  • هەزارو یەک شەو/سندباد
  • هاملێت/شکسپیر
  • بیتهۆڤن/
  • چل و پێنج یاری